لەمەودوا گۆگڵ مینگە مینگەكانیش دەدۆزێتەوە

21/10/2020
فۆتۆ: 

پێگەی گۆگڵ كە لە رابردوودا بۆ وێنە و زانیاریەكان دەگەرایت بەخێرایی وەڵامی دەدایتەوە، بەڵام لەمەودوا مینگە مینگەكانیش دەدۆزێتەوە.


پێگەی گۆگڵ لە 15ی ئەم مانگەوە تایبەتمەندیەكی نوێی بۆ پێگەكەی زیاد كردووە و دەتوانرێت لەڕێگەی مینگەمینگكردن، فیكەلێدان یان چڕینی بەشێك لە گۆرانیەكە لە ماوەی 10 بۆ 15 چركەدا ئاوازە رەسەنەكە بدۆزرێتەوە. 

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە، بەڵام بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە 20 زمانی جیاواز دەبێت .

پێگەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی چەندین زمانی دیكە لە داهاتوودا زیاد بكەن بۆ سیستەمە نوێیەكەیان.