ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخاندەکات

21/10/2020
ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخاندەکات
فۆتۆ: فۆتۆ: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
دهۆک

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخاندەکات.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی١٠ی٢٠٢٠، ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی پەرستگای لالشی کرد و چاویکەوت بە سەرکردە ئێزدییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو سەردانەدا کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری زیاتری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە ڕاگەیاندووە، کە کۆی گوژمەی تەرخانکراو لەلایەن واشنتنەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە دەبێتە یەک ملیۆن دۆلار.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، گەڕانێکی بەناو پەرستگاکەدا کردووە و پرۆسەی بەردەوامی نۆژەنکردنەوەی پەرستگا پیرۆزەکەی ئێزدییانی بەسەرکردووەتەوە.