کێ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت؟

22/10/2020
فۆتۆ: 

زۆرێک وایدادەنێن براوە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا کاتێک دیاری دەکرێت، کە کاندیدی دۆڕاو وتاری شکستهێنان پێشکەش دەکات، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەفەرمی ڕاگەیاندنی براوەی سەرۆکایەتی پرۆسەیەکە چەند مانگێک دەخاێنێت و هەتا مانگی یەک تەواو نابێت.

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت"پرۆسەکە لە بنەڕەتدا ئەوەیە ئەمەریکییەکان دەنگ بۆ نوێنەران دەدەن، هەروەها نوێنەرەکانیش دەنگ بۆ سەرۆک دەدەن، پاشان کۆنگرێس براوە ڕادەگەێنێت .

ڕۆژی هەڵبژاردنەکە ئەو نوێنەرانە هەڵدەبژێردرێن، ئەو ڕۆژە لە مانگی 12 و تێدا نوێنەرەکان کۆدەبنەوە و دواتر دەنگ بۆ سەرۆک دەدەن، پاشان لە ڕۆژێکی مانگی یەکدا کۆنگرێس ئەو هەڵبژاردنە پەسەند دەکات .

جگە لە دەستەی هەڵبژاردن کە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پشتڕاست دەکات، ئەنجومەنی پیران و خانەی نوێنەران و ئەرشیفی نیشتمانیش پشتڕاستی دەکەنەوە.

ئەم پرۆسە چوار مانگییە لە دەرئەنجامی سازشێک بوو لە نێوان دامەزرێنەرانی وڵات، ئەوانەی قایل نەبوون بەوەی کە متمانە بە دەنگدەران بکرێت هەتا رابەرێکی شایستە هەڵبژێرن.

ئەمە یەکەم جار دروستکرا چونکە ئەو متمانەیە بە هاوڵاتیان نەبوو هەتا ئەو بڕیارە بدەن ئەمەش بە گوتەی " ئەیمی دەیسی " بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئینستیتوتی ساین بۆ سیاسەت لە زانکۆی ئەمەریکا.

دامەزرێنەرانی ئەمەریکا بڕوایان بەوە نەبوو کە هاوڵاتیانی ئەمەریکا بتوانن راستەوخۆ سەرۆک و جێگرەکەی هەڵبژێرن، بەڵام نەشیان ویست کە دەسەڵاتی هەڵبژاردن تەنها بدرێتە کۆنگرێس.

رەنگە کۆڤید-19 پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکان ئاڵۆزبکات

پسپۆڕانی هەڵبژاردن پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەهۆی پەتای کۆڤید-19 وە و ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران ئەوانەی پێشبینی دەکرێن دەنگ لەڕێی پۆستەوە بدەن، بەو هۆیانەوە ژماردنی دەگەکان ماوەی زیاتری پێبچێت.

"لییا مێڕیڤاکی" پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ سیاسەتی ئەمەریکا لە زانکۆی ستانی میسیسیپی دەڵێت" ئەمانە ڕێکاری یاسایین ودەبێت پەیڕوی بکرێن دەشڵێت " فشارکردن بۆ دواخستنی ڕاگەیاندنی سەرۆک بۆ دوای شەوی ڕاگەیاندنی، پەشۆکاویی زیاتر دەخولقێنێت.

نوێنەرانی هەریەک لە ویلایەتەکان بەڵگەنامەکانی دەنگ تەواو دەکەن و پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکای دەکەن هەروەها بۆ ئەرشیفی نیشتمانی و بەرپرسانی ویلایەتەکانیش. بەتەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، دەستەی هەڵبژاردن ئەرکی دیکەی نامێنێت هەتا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو.

دواین هەنگاوی پرۆسەکە لە 6 ی مانگی یەکی 2021 دا دەبێت کاتێک کۆنگرێس کۆدەبێتەوە بۆ هەژمارکردنی دەنگی نوێنەران و بە فەرمی براوەی سەرۆکایەتی پشتڕاست دەکاتەوە .

ئەم پرۆسەیە وەک ڕێوڕەسمێکی نەریتییە، بەڵام دەشێت نارەزاییش هەبێت، هێشتا نازانرێت کە ئایا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 ، ناڕەزایی پێشکەش دەکرێت یان نا ، بەڵام سەرۆک ترامپ بەردەوام ئیدیعای بێپاڵپشتی راگەیاندوە سەبارەت بە ئەنجامدانی ساختەکاری بەربڵاو لە دەنگدان لە ڕیی پۆستەوە.