کەسێک دەستگیرکرا کە بە چەک و دەمامکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر دوکانەکان

23/10/2020
ئاسایشی شارەزوور کەسێکی دەستگیرکرد کە بەچەک و دەمامکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر دوکانەکان
فۆتۆ: فۆتۆ: ئاسایشی شارەزوور
سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند، كە بە چەك و دەمامكەوە هەڵیكوتاوەتە سەر ماركێت و دوکانەکان و دزی كردووە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، "هێزەكانمان ئەمشەو توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربكەن كە چەند رۆژ پێشتر بە چەك و دەمامكەوە كاری دزی و هەڵكوتانە سەر هەندێك ماركێت و دوكانی ئەنجامداوە ".

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكە لە دایكبوی 2001ەو ناوی (ژ.ع.ح) و  لە سەرەتای لێكۆڵینەوەدا دانیناوە بە تاوانەكەیدا و لەئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.