لە هێرشێکی ئەمریکادا ژمارەیەک سەرکردەی قاعیدە لە سوریا کوژران

23/10/2020
لە هێرشێکی ئەمریکادا ژمارەیەک سەرکردەی قاعیدە لە سوریا کوژران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دیمەشق

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕوکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیان بۆ سەر بنکەیەی چەکدارانی قاعیدە لە نزیک شاری ئیدلب لە سوریا، ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئەو گروپە کوژراون.

میدیاکانی ئەمریکا لەزاری وتەبێژێکی سوپای ئەمریکا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویانکردەوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانییەکان هێرشیان کردووەتەسەر بنکەیەکی چەکدارانی قاعیدە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و لە ئەنجامی هێرشەکەش، ژمارەیک سەرکردەی قاعید کوژراون کە یەکێکیان موفتی دیمەشق و کەسێکی نزیک بووە لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا.

هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا ١٤ چەکداری گروپە توندڕەوەکان کوژراون کە دوو کەسیان سەرکردەی گروپی تەحریرولشام بوون کە پێشتر سەر بە قاعید بووە.

دوایین بنکەی گروپە توندڕەوەکان لە سوریا لە پارێزگای ئیدلبە کە بەشێکی زۆری پارێزگاکەیان لەژێر دەستدایە.