بۆچی فیلەکان هیچ لەبیر ناکەن

25/10/2020
فۆتۆ: 

ئەلێکس جێندلەر

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نزار عومەر

ئەمە گوتەیەکی باوە کە دەڵێن فیلەکان هەرگیز هیچ لەبیر ناکەن، بەڵام ئەم ئاژەڵە سەرنجڕاکێشانە زۆر زیاترن لەوەی وەکو زەبەلاح سەیر بکردرێن. هەرچەندە توێژینەوە دەربارەیان بکەین، زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە یادگارە سەرسوڕهێنەرەکەیان تەنها یەک بوارە لە زیرەکییە باوەڕ پێنەکراوەکەیان کە دەیانکات بە یەکێک لە هەرە کۆمەڵایەتیترین، داهێنەرترین، و بەخشەندەترین دروستکراوی سەر زەوی.

بە پێچەوانەی زۆربەی گوتەکان دەربارەیان، گوتەیەکی تر هەیە کە زانستیانە زۆر دروستە. فیلەکان ژمارەی تەواوی فیلەکانی ڕەوەکەیان دەزانن، دەتوانن ٣٠ لە فیلی کۆمەڵەکەیان بناسنەوە بەهۆی بینین یان بۆنکردن. ئەمە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە لە کاتی کۆچ یان ژماردنی فیلی کۆمەڵەکانی تر. هەروەها ئەوان ئەو ئاماژانە لە یاد ناکەن کە وەکو ئاماژەی مەترسین و جیایان دەکەنەوە و دەتوانن شوێنە گرنگەکانیان بیربکەوێتەوە کە کۆتا جار سەردانیان کردووە. 

بەڵام ئەو یادەوەرییانەی پەیوەندییان نییە بە مانەوەیان بە ناوازەیی. فیلەکان نەک تەنها هاوڕێکانیان بیر دەمێنیت بەڵکو گیاندارانی تریشیان بیر دەمێنێت کە کاریگەریان لەسەر دروست بکەن. جارێکیان، دوو فیلی سێرک بە یەکەوە بۆ ماوەیەکی کەم نمایشیان کرد بەڵام دوای ٢٣ ساڵ دواتر زۆر بە بینینەوەی یەکتر خۆشحاڵ بوون. ئەم ناسینەوەیەیان تەنها بۆ فیل نییە. فیلەکان دوای چەندین دەیە توانیان ئەو مۆرڤانە بناسەنەوە کە پێشتر لەگەڵیان بوون. 

ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە یادگەی فیلەکان سەرسامترن کە لە تاقیکردنەوەکان دێنەبەرچاو. بەسەیر کردنی ناو سەریان، دەتوانین تێگەیین. فیلەکان خاوەنی گەورەترین مێشکن لە ناو هەموو شیرەدەرە وشکانییەکان، هەروەها خاوەنی ئەنجامێکی ئاڵۆزی ناوازەی مێشکن. ئەمە ئەندازەی مێشکی ئاژەڵێکە کە ئێمە پێشبینی دەکەین بە پێی ئەندازەی لاشەی، ئاستی هەستیاری فیلەکان نزیکی ئاستی هەستیاری شامپانزییەکانن. سەرەڕای ئەو پەیوەندییە دورە، پەرەوپێشچوونی لێک نزیک وای لێکردووە کە لێکچوونی هەبێت لەگەڵ مێشکی مرۆڤدا، لەگەڵ هاوژمارەیی خانە و گەیەنکە دەمار و هایپۆکەمپەسی پێشکەوتوو و بەرگە مێشک. 

هایپۆکەمپەس پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ هەست، یارمەتی بیرهێنانەوە دەدات بە کۆدکردنی ڕوداوە گرنگەکان بۆ ناو یادەوەری درێژخایەن. هەبوونی توانایەکی ئاوا وای لە مێشکی فیلەکان کردووە زۆر ئاڵۆز و فاکەڵتییەکی ڕاهێندراو بن لە پشت لە یاد نەکردنەوە. ئەمەیە کە وا لە فیلەکان دەکات بتوانین بمێننەوە لە ماوەی گەنجییاندا بە ناسینەوەی ئاماژەی ئاگادارییەکان لە قۆناغی دواتریاندا، ڕەوە فیلی بە تەمەن بە ڕێژەیەکی زیاتر دەمێننەوە. بە داخەوە، ئەوەشی کە وا دەکات فیل ئاژەڵێکی نامرۆڤی بێت. بریتییە لە توشبوون بە شڵەژانی پاش کارەسات.

بەرگە مێشکی فیل وا دەکات کە توانای چارەسەرکردنی کێشەیان هەبێت، کە بەچەندین شێوە ئەمەیان پشان داوە. هەروەها بە کۆمەڵیش کێشە چارەسەر دەکەن، هەندێک جار توێژەرانیش فریو دەدەن و هاوڕێکانیان کۆنتڕۆڵ دەکەن. ئەوان لە ژمارە زانینیش تێدەگەن، دەتوانن چاودێری بڕی ئەو میوەییە بکەن کە لە دوو سوزگەدایە دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک بەسەریاندا. 

دەگمەنی پێکهاتەیی یادەوەری و چارەسەرکردنی کێشە دەتوانرێت  بەشێک لە زیرەکانەترین ڕەفتارەکانی فیل لێکبداتەوە، بەڵام هەموو شتێک ڕوون ناکەتەوە ئەمە تەنها دەستپێکی فێربوونە دەربارەی ژیانی بیری و هۆشییان. فیلەکان زمانی لاشە و ئاماژەی دەنگی بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندی کردن، تا دەگات بە شەپۆلی ژێر دەنگی کە دەتوانرێت ببیسترێن لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە. تێگەیشتنی ئەوان بۆ ڕێزمان دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانی زمان و ڕێسای خۆیان هەیە. ئەم شێوەیەی زمان لەوانەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەسەر پەیوەندییە سادەییەکەیان. فیلەکان دەتوانن هونەر بکەن بە هەڵبژاردن و تێکەڵکردنی ڕەنگی و توڵی جیاواز. و دەتوانن ١٢ تۆنی جیاوازی مۆسیقا بناسنەوە و ئاوازی تازەی لێ دروست بکەنەوە.

بەڵام سەرەڕای ئەوە جوانترین شت سەبارەت بە فیلەکان وزەکەیانە کە زۆر گرنگتریشە لە زیرەکییەکەیان: هەستی تێگەیشتن لە ئەوانی تر، خۆنەپەرستی، و دادپەروەری. فیلەکان تاکە ئاژەڵن کە بێتاقەت دەبن بە لەدەستدانی فیلێکی تری کۆمەڵەکەیان، مەراسیمی بۆ ئەنجام دەدەن و سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. هەمان بێتاقەتییان بۆ گیان لەبەرانی تریش هەیە. فیلێک نەیویست دارێک بخاتە ناو کونێکەوە کە سەگێک تیایدا خەوتبوو، لە کاتێکدا ئەگەر توشی مرۆڤێکی بریندار ببێت ئەوا پارێزگاری لێدەکات و بەلوتیان ئاسودەییان پێ دەبەخشن. لە لایەکی تر، فیل هێرش دەکاتە سەر دانیشتوانی گوندەکانیش ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کە هێرشیان دەکرێتە سەر بۆ ئەوەی ڕاو بکرێن، و وەکو تۆڵەیەکی بەمەبەست هەژماری دەکەن.

کاتێک ئێمە هەموو ئەم بەڵگانە دەخەینە ڕوو، لەگەڵ ئەوەشی کە ئەوان جۆرێکن لەم چەند جۆرە کەمەی کە خۆیان دەناسنەوە لە ئاوێنەدا، قورسە خۆمان لا بدەین لەوەی کە ئەوان بە ئاگان، زیرەکن، و بونەوەری هەستیارن. بە داخەوە، مامەڵکردنی مرۆڤ لەگەڵ فیلەکان لە هەمان ئاستی هەستیاری فیل نییە، کە بەردەوام دەبنە قوربانی لە ئاسیا، ڕاوکردنیان و بردنی عاجەکانیان لە ئەفریقا، و مامەڵەی نەگونجاو لە هەموو جیهاندا. بە درک پێکدرنی ئەوەی کە ئێستا دەربارەی فیلەکان دەیزانین و ئەوان بەردەوام چیمان فێردەکەن دەربارەی زیرەکی ئاژەڵ، زۆر گرنگترە لەوەی دڵنیابینەوە کە هۆزانڤانی ئینگلیزی جۆن دۆن لە شاکاری گەورەیی سروشت بۆمان باس دەکات کە هەرگیز وون نابێت لە دونیادا. 

سەرچاوە: سایتی تێد