تەرمی گەنجێک لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

25/10/2020
پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێک لە هەڵەبجە دۆزرایەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
هەڵەبجە

لە گوندێکی ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، تەرمی گەنجێک دوای چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، دۆزرایەوە.

گەنجێکی دانیشتووی گوندی پشتەی ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە،  بەناوی گۆران علی تەمەن ٣٠ ساڵ، دوای چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی١٠ی٢٠٢٠، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەوتەی شایەتحالێک، ئەو گەنجە چوار ڕۆژ پێش ئێستا بە ماتۆڕسکیل لەماڵ چووەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە، دوای گەڕانێکی زۆر بەدوای ئەو گەنجەدا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کە مین پێیدا تەقیوەتەوە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.