کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلایکردنەوەی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک و نەینەوا ڕێکخرا

26/10/2020
فۆتۆ: 

حەسەن کەعبی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی یاسایی کرد، سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک و نەینەوا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی  جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کەعبی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتارانی هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا ئەنجامداوە، سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگاکە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنی خشتەی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان لە هەردوو پارێزگاکە.

چاوەڕوانیش دەکرێت پەرلەمان بازنەکانی هەڵبژاردنی تایبەت بە ناوچە کێشە لەسەرەکان تێپەڕێنرێت.