وەزارەتی تەندروستی: كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا 70 هەزار كەسی تێپەڕكرد

26/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1283 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 23 گەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە روونیكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1283 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووانی هەرێم گەیشتە 70 هەزار و 155 كەس. 

وەزارەتەكە روونیكردەوە لەو ماوەیەدا 333 تووشبوو چاكبوونەتەوە بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوونەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 40 هەزار و 434 كەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش لەمڕۆدا 23 كەس بووە و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 2377كەس. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٣)

١. پشكنین: (٧١٤٨ پشكنینی نوێ)
(٢١٤٢ هەولێر)
(١١٤٤ سلێمانی)
(٣٢٩٢ دهۆك)
(٨٠ هەڵەبجە)
(١٠٥ ڕاپەڕین)
(٣٨٥ گەرمیان)

٢. تووشبوو: (١٢٨٣ تووشبووی نوێ)
(٤٨٦ هەولێر)
(٢٣٢ سلێمانی)
(٤٥٢ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
(١٢ ڕاپەڕین)
(٦٥ گەرمیان)

٣. چاكبوون: (٣٣٣ چاكبوون)
(١٤٦ هەولێر)
(٣٣ سلێمانی)
(٩٢ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)
(٣٥ گەرمیان)

٤. مردن: (٢٣ مردن)
(٦ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)

ئاماری گشتی:

كەڕەنتین هاوڵاتی (٢١٨٧١) (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین (٦١٤١٥١) (٢١٩٨٩٧ هەولێر، ١٤٢٢٥١ سلێمانی، ٢٤٦٦٣٧ دهۆك، ٥٣٦٦ هەڵەبجە)
تووشبوون (٧٠١٥٥) (٢٥٣٦٠ هەولێر، ٢١٤١٧ سلێمانی، ٢١٠٠٤ دهۆك، ٢٣٧٤ هەڵەبجە)
چاكبوون (٤٠٤٣٤) (١٧٣٥٧ هەولێر، ١١٥٨١ سلێمانی، ٩٣٠٥ دهۆك، ١٢٩١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر (٢٧٣٨٤) (٧٣٢٢ هەولێر، ٨٦٨٦ سلێمانی، ١١٢٧٧ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە)
مردن (٢٣٧٧) (٦٨١ هەولێر، ١١٥٠ سلێمانی، ٤٢٢ دهۆك ، ٨٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٦ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠