مەزڵوم کۆبانی: ئەردۆغان گوزارشت لە بیروڕای مسوڵمانان ناکات
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
فۆتۆ: ئەرشیڤ
رۆژئاوای کوردستان
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەڕێگەی سوکایەتیکردن بە ماکرۆنەوە، ئەردۆغان گوزارشت لە بیروڕای مسوڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکو ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یارمەتی مسوڵمانەکانی دا لە ڕزگاربوون لەدەستی داعش و رۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوەکە و پاراستنی بەها مرۆییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی سوکایەتیکردن بە ماکرۆنەوە، ئەردۆغان، کە پاڵپشتیی داعشی دەکرد، گوزارشت لە بیروڕای مسوڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکو ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.
ئەم لێدوانەی مەزڵوم کۆبانی دوای ئەوە دێت کە 16ـی ئەم
مانگە گەنجێکی پەنابەر بەناوی عەبدوڵا ئەنزورۆف بە رەگەز چیچانی بەچەقۆ مامۆستایەکی
بەشی مێژوی سەربڕی، دوای ئەوەی مامۆستاکە وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی نیشانی
خوێندکارەکانی دابوو، دوابەدوای رووداوەکەش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە رێوڕەسمی
رێزگرتن لە مامۆستا سەربڕاوەکە وتارێکی لە زانکۆی سۆربۆن لە پاریس پێشکەش کرد و رایگەیاند،
"ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ئازادی و بەیداخی عەلمانیەت بەرز رادەگرین".
راشیگەیاند، "واز لە کاریکاتۆر ناهێنین و واز لە وێنە
دەستییەکان ناهێنین، ئەگەر ئەوانیدیکەش پاشەکشە بکەن، هەموو ئەو هەلانەی لەسەر شانی
کۆمارن بۆ هەموو گەنجانی دەڕەخسێنین بەبێ جیاکاری".
وتەکانی ماکرۆن کاردانەوەی گەورەی لە وڵاتە ئیسلامییەکان
و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و بەشێکی زۆر لە مسوڵمانان، وتەکانی ماکرۆنیان
بەبێڕێزی کردن بە ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام لەقەڵەمدا و داوایانکرد، بەنیشانەی
ناڕەزایەتی، کاڵای فەڕەنسی بایکۆت بکرێت.
هەر ئەمڕۆش، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری
توركیا داوای له هاوڵاتیانی وڵاتهكهی كرد بایکۆتی کاڵای فەڕەنسی بکەن، داواشی له سهركردهی وڵاتانی جیهان كرد، "ستهمی
فەڕهنسا بهرامبهر بهئاین جیاوازهكان رابگرن"، وتیشی، " سهرۆكی فەڕهنسا
پێویستی به چارهسهری دهرونی ههیه و هێرشیان بۆ سهر ئیسلام دهستیپێكردووه
و پێویسته رابگیرێن".
|