بەم خۆراکانە بەرگری لەشتان بۆ زستان بەهێز بکەن

26/10/2020
فۆتۆ: 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، زۆرێک لە پەتا و نەخۆشییە گوێزراوەکان تەشەنە دەکەن، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاریمان دەکەن بە خواردنی کۆمەڵێک لە خۆراک لەم وەرزەدا، بە مەبەستی یەهێزکردنی بەرگری لەش.

وەرزی زستان بە واتای نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بارینی باران و بەفر و کورتبوونەوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ، ئەو گۆڕانکاریانەش بەشێوەیەکی ئاشکرا کاریگەرییان هەیە لەسەر دۆخی تەندروستی کەسەکان، بە تایبەت کە زۆربەی خەڵک لەم وەرزەدا تووشی هەڵامەت و پەتای جیاجیا دەبن و ناچارن بۆ چەند ڕۆژێک لە ماڵەوە بمێننەوە.

لە بەرامبەریشدا کەرتی تەندروستی و پزیشکی بەردەوام دەرمان و چارەسەری جیاواز بۆ سەرمابوون و بەهێزبوونی دەزگای بەرگری لەشت پێشکەش دەکەن.

بەڵام بەر لەوەی دووچاری سەرما بیت و خۆت تووشی تاقیکردنەوەی راستەقینە بکەیت لەگەڵ ئەم وەرزە تایبەتەی ساڵ، بەر لەوەی پەنا بۆ دەرمان و چارەسەر پزیشکییەکان بەریت، باشتر وایە لەڕێگەی هەندێک خواردنەوە، دەزگای بەرگری لەشت بەهێز بکەیت بۆ پاراستنی لاشەت لەم وەرزەدا لە گرنگترینیان:

ڤیتامین C

ماڵپەڕی "هایل براکسیس ئاماژە بەوە دەکات، خواردنی ئەو خۆراکانەی کەبڕی باش و پێویست لە ڤیتامین C تێدایە، یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەرزی زستان، چونکە ڤیتامین سی دەزگای بەرگری لەس بەهێز دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر نەخۆشی و پەتا باوەکاندا.

هەر بۆیە خواردنی لیمۆ و پرتەقاڵ و بیبەری سور، لەو میوە و سەوزانەن کە بڕێکی باس ڤیتامین سییان تێدایە.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A

بای سار و بەهیزی زستان کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر پێستی مرۆڤ، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، ڤیتامین A باشترین هۆکارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشەیەدا، ئەم جۆرە ڤیتامینە بەزۆری لە گێزەر و سپیناخ و پەتاتە هەیە.

ڤیتامین D

تیشکی خۆر بەسەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D دادەنرێت بۆ پێست و ئێسک، بەڵام لە وەرزی زستاندا تیشکی خۆر وەک پێویست نییە و لەبەر سەرماش ناتوانیت وەک پێویست خۆمان بدەینە بەر تیشکی خۆر، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەویە ئەم جۆرە ڤیتامینە لە لەشدا لەم وەرزەدا، بۆ قەرەبووکردنەوەی باشتر وایە پەنا ببرێت بۆ ئەو خۆراکانەی کە ئەم جۆرە ڤیتامەینەیان تێدایە، وەک ماسی سەلەمۆن و هێلکە.

ڤیتامین E

ڤیتامین E یەکێک لەو پێکهاتانەی کە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی پێست و دابینکردنی تایبەتمەندی دژە ئۆکسان بۆ لاشە، هەندێک لە خۆراکانەی کە پڕێکی باش ڤیتامین ئییان تێدایە، وەک میوەی ئەڤۆگادۆ بروکلی و بادەم، خواردنی ئەم خۆراکانە لە ژەمەنکاند لە وەرزی زستاندا زۆر پێوستە.

ڤیتامین B6

ڤیتامین B6 یارمەتیدەرێکی باشسە بۆ چالاککردنی دەزگای بەرگری لەش، کە لە خۆراکە ئاژەڵی و گیاییەکانیش هەیە، کە دەتوانرێت لە خواردنی برنج و مۆز و ماسی سەردین و گەنم دەستبکەوێت.