تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

28/10/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردە، تەنها لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا ٥١٦ هەزار و ٨٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٧٢٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە بۆ تووشبوون بە پەتاکە لەسەر ئاستی جیهان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری ئەو زیادبوونە، بەشیکی دەتوانرێت بەوە لێکدانەوەی بۆ بکرێت، کە پەیوەندی هەیە ئەنجامدانی پشکنینی زۆرەوە، کە لە شەپۆلی یەکەمی مانگی ئازاری ئەمساڵدا دووبارە بۆوە.

لە ئێستاشدا ئەوروپا جارێکی تر بووەوە بە سەنتەرێکی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا تیا تەشە دەکات، بەشێوەیەک لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە ٢٢٠ هەزار توشبوون تۆمار کراوە، بە واتای بە زیادبوونی لە ٤٤% لەچاو هەفتەیەی پێشتردا.

ناوچەکە خەریکە نزیک دەبێتەوە لەوەی ڕۆژانە نزیکەی ٢٠٠٠ هەزار بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەست دەدەن، ئەوەش پاڵی بە حکومەتەکانەوە ناوە، لەمەودوا ڕێوشوێنی قورستر بگرنە بەر بە مەبەستی سنوردارکردن و کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە.

لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا کاتێک پەتاکە گەیشتە لوتکە ، ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار گیان لەدەستدان تۆمار دەکرا.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار تووشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردووتر ڕۆژانە ٣٧٠ هەزار تووشبوو تۆمار کراوە.

ئەو وڵاتانەی کە ئەم هەفتەیە زۆرترین ژمارەی تووشبوونیان تێدا تۆمار کراوە بریتین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرازیل و ڕوسیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەرجەنتین و کۆلۆمبیا و بەریتانیا و مەکسیک.

تا ئێستا لە جیهاندا ٤٤ ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٨١٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٢ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٥٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەش تا ئیستا لە جیهاندا بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووە یەک ملیۆن و ١٧٤ هەزار و ٤٥٣ کەس.