ئەپڵ تایبەتمەندییەکی شاراوەی ئایفۆن 12ی ئاشکرا نەکردووە

28/10/2020
فۆتۆ: 

مۆبایلی نوێی ئایفۆن ١٢ کە کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا ئاشکرایکرد خاوەنی تایبەتمەندییەکی شاراوەیە، لەکاتی خستنەڕوویدا لەماڵپەڕەکەی هیچ ئاماژەیەکی پێ نەکردووە.

گفتوگۆکە لەسەر بازنەی بارگاویکردنەوەی پێچەوانەیە لەڕێگەی وایەرلێسەوە، لەو ئەو بەڵگەنامانەدا ئاشکرا بووە، کە کۆمپانیای ئەپڵ پێشکەشی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی فیدراڵی لە ئەمریکا کردووە.

ئەپڵ لە بەڵگەنامەکانیدا ڕوونیکردووەتەوە، بازنەی بارگاویکردنەوەی پێچەوانەی وایەر لێسی هەیە، واتا دەتوانرێت مۆبایلی ئایفۆن ١٢ وەک پاوەر بانک بەکار بهێنرێت، کە توانای هەیە ئامێرێکی دیکەی تەواوکاری بەشێوەی وایەرلێس بارگاوی بکاتەوە بە توانای ٣٦٠ کیلۆ هێرتز، بەڵام کۆمپانیاکە ئەو بابەتەی ڕووننەکردووەتەوە.

پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا دەڵێن ئەو بەشە تەواوکارییە کە لە ئێستادا دەتوانرێت بەهۆی ئامێری ئایفۆنەوە بەشێوەیەکی پێچەوانە بارگاوی بکرێتەوە، پێکهاتووە لە بابەت  یان کەلوپەلێکی دەرەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای بکات.

پسپۆڕانی کۆمپانی ئەپڵ دەڵێن ڕەنگە پێویست نەبێت بەشێکی دیکەی تەواکاری کە لە داهاتوودا پشتیوانی ئەو تایبەتمەندە دەکات ئاشکراى بکەن، داڕشتنی ئەو بڕەگەیەش لە بەڵگەنامەکاندا ڕوونیدەکاتەوە ئەپڵ تەنها یەک ئامێری هەیە کە پەیوەندیی هەیە بەو تایبەتمەندییەوە.

تا ئێستا جگە لە ئامێری "ئیەر بۆدس" هیچ ئامێرێکی تەواوکاری دیکەی ئایفۆن نییە، بەڵام ئەپڵ لە ئامادەکاریدایە بۆ دروستکردنی ئامێری  (ئێیەر بۆدس ٣ و ئێیەر بۆدس پرۆ ٢) لە ساڵی داهاتوودا.

ئامێری بارگاویکردنەوەی وایەرلێسی پێچەوانە ماوەی دوو ساڵە لەلایەن کۆمپانیای هواویەوە ئاشکرا کراوە، کە دەکرێت مۆبایلەکە وەک باتری بەکاربهێنرێت بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی دیکە، وەک بیستۆکی گوێی وایەر لێس.

دواتریش کۆمپانیای سامسۆنگ هەمان تایبەتمەندی خستە ناو بەرهەمەکانییەوە، دواهەمینیان کۆمپانیای گۆگڵە کە مۆبایلێکی بەرهەمهێناوە دەکرێت وەک پاوەر بانک بەکار بهێنرێت.