کازمی: ملکەچی هیچ توندرەوییەکی ئاینی و مەزهەبی نەتەوەییەک نابین

28/10/2020
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ملکەچی توندرەوەکانی داعش و گروپە تاوانکارییەکانی هیچ ئاین و مەهەب و نەتەوەیەک نابێت.

لە ئاهەنگێکدا کە وەقفی سونی لە بەغدا بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدەوە سازکرابوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە بەها و ڕەوشتەکانی پێغەمبەر محەمەدە، بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی تێپەڕێنێت.

کازمی جەختیکردەوە، ڕێگە نادەن بە گەرانەوەی توندڕەوی و نەزانی و خۆ بەدێوکردن، چونکە هەرکەسێک بیەوێت بەرژەوەندیی و هەژموونی خۆی بسەپێنێت بەسەر عێراقییەکاندا بە ناوی جیاجیاوە، ڕێگە نادەن ئەوە ڕووبدات، مادامەکی کاردەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر، کە بەهۆی ئایین و مەزهەب و نەتەوەوە جیاوازی نەکات لە نێوان ڕۆڵەکانیدا.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق  روونیکردەوە، هەموو عێراقین و ملکەچ ناکەن بۆ داعش و گروپە تاوانییەکارییەکانی هیچ ئایین و نەتەوە و مەزهەبێک.