پارێزگاری هەولێر دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

31/10/2020
فۆتۆ: 

پارێزگاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێكە نەچووەتە سەر كارەكەی بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لێیەوە باری تەندروستی ناجێگیرە. 

 فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە دایكبووە و  لە 12ی ئەیلولەوە پارێزگاری هەولێرە و دكتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەندام پەرلەمان بووە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.