فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا

31/10/2020
فۆتۆ: 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی سەربازیی لە قەزای بەلەدی نزیک پارێزگای سەلاحەدین فڕۆکەوانەکە و یاریدەرەکەی گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەیەکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق بڵاویکردەوە، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئاساییەکانیدا کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەدا دروستبووە و  ئاگری تێبەربووە و کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە لە نزیک چەند شوقەیەکی چۆڵ لە قەزای بەلەد کەوتووەتە خوارەوە.