عێراق..تا ئێستا 35 کامپی ئاوارەکان داخراون

02/11/2020
فۆتۆ: 

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ٥٨ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگا ئازادکراوەکان.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری حەیدەر مەجیدەوە بڵاویکردەوە، ٣٥ ئۆردوگای ئاوارەکان لە بەغدا و کەرکوک و هەرێمی کوردستان داخراون و دانیشتوانەکانیان گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەربەست و ڕێگری زۆرن لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، بە تایبەت دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و کێشەی هۆزایەتی و چەندین ناکۆکی و کێشەی دیکە.

جەحختیشیکردبۆوە، وەزارەتەکەی سورە لەسەر دانانی پلانێک بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، لەپێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دابینکردنی ژیانێکی سەربازانە بۆیان.

لەدوای هانی چەکدارانی داعش بۆ ناوخۆیی عێراق و کۆنترۆڵکردنی چەند پارێزگایەکی عێراق لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە،  بە ملیۆنان کەس لە دانیشتوانی پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکە ئاوارە بوون و ناچار بوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن.