تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

03/11/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3595 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون.

هەروەها 2979 توشبووش چاکبونەتەوە و 51 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی عێراق ئاشکرایکردوە لە ئێستادا زیاتر لە 62 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 445 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگرە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 482 هەزار و 296 کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 11 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.