ترەمپ: ئەوان هەوڵدەدەن هەڵبژاردنەكە بدزن

04/11/2020
فۆتۆ: 

سەرۆكی ئەمریكا دیموكراتەكان تۆمەتبار دەكات بە دزینی دەنگەكان و دەڵێت رێگەیان پێنادەین، ئاماژە بەوەش دەكات كە گەورەترین سەركەوتن رادەگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆماریەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە تویتێكدا  رایگەیاند "ئەمشەو وتارێكم دەبێت و باس لەگەورەترین سەركەوتن دەكەم". 

ناوبراو لە تویتێكی دیكەدا دەشڵێت "ئێمە هەموومان زۆر بەهێز و گەورەین، ئەوان هەوڵدەدەن هەڵبژاردنەكە بدزن، ئێمە هەرگیز رێگەیان پێنادەین و دوای ئەوەی كە بنكەكانی دەنگدان داخران نابێت هیچ دەنگێك بدرێت".

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا كە تا ئێستا میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە نوێنەری ویلایەتەكان ژمارەی كورسی دیموكراتەكان لە پێش كورسی كۆماریەكانەوەیە بەو ئەنجامەش تا ئیستا دەنگی جۆبایدن لە پێش دەنگی دۆناڵد ترەمپەوەیە. 

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی ئاشكرا بووە تا ئێستا جۆبایدن توانیویەتی 206 دەنگ بەرێتەوە لەبەرامبەردا 161 دەنگی بردووەتەوە، بۆ سەركەوتنی هەریەكێك لە كاندیدەكانیش پێویستیان بە 270 كورسی هەیە لە كۆی 538 كورسیبەڵام تا ئێستا ئەنجامی 367 كورسی ئاشكرا بووە.