شانۆیی مایسترۆ لە سلێمانی نمایش دەکرێت

04/11/2020
فۆتۆ: 

شانۆیی مایسترۆ لە ئێستادا رۆژانە لە سلێمانی نمایش دەکرێت میدیا بێگەرد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.


لە بەرواری 11/1 و ڕۆژانی دوایی کاتژمێر 4:30 پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆمەڵی هونەرجوانەکان، شانۆیی مایسترۆ لە نووسین و دەرهێنانی (حەیدەر ئەبو حەیدەر) و وەرگێڕانی(ڕەئوف بێگەرد)ە لەو بارەیەوە میدیا بێگەرد بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: شانۆگەرییەکە باس لە هەموو دەسەڵاتێک دەکات کە دەیەوێت خەڵکی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە بە شتنی مێشکی تاکەکان.

ئەوەشی روونکردەوە کە ئەو شانۆگەریە مەبەستیەتی بەتایبەت کەسە داهێنەرو مێشک کراوەکان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێیەوە دەست بەسەر هەموو شتێکدا بگرێت.

بێگەرد وتی: ڕۆڵی سەرەکی شانۆگەریەکەش ژنێکی مۆسیک ژەنە کە دەیانەوێ بە هەموو شێوەکان مێشکی بشۆنەوە.