مردوویەکی کۆرۆنا بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا

04/11/2020
فۆتۆ: 

کاندیدی ویلایەتی نۆرس داکۆتای ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، سەرباری ئەوەی چەند هەفتەیەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ویلایەتە بڵاویانکردەوە، دێڤید ئانداهیل کاندیدی حزبی کۆمارییەکان، کە لەڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بە کۆرۆنا و لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا گیانی لە دەستداوە.

سەرکەوتنی ئانداهیل ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە دەنگدانی پێشوەختەدا، کە لەڕێگەی پۆستەوە زۆربەی دەنگەکان گەیشتووەتە بنکەکانی دەنگدان و ئەو کاندیدەش هەڵبژاردنەکەی لە ویلایەتەکەی بردووەتەوە بەر لەوەی گیان لەدەستبدات.