موحسین چاوشی 25 زیندانی ئازاد كرد

05/11/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوبەری كارەكانی ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانیەكانی شارۆچكەی ئەسەد ئاباد لە ئێران ڕایگەیاند: موحسین چاوشی، لە مانگی نیسانەوە تاكو ئێستا لە ڕێگەی كۆمەكی دارایەوە 20 زیندانی ئازادكردووە.

سوڵتان هادی، بەڕێوبەری كارەكانی ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانیەكانی شارۆچكەی ئەسەد ئاباد وتیشی، 20 زیندانی بەهۆی كێشەی داراییەوە لەلایەن هونەرمەندی بەناوبانگی پۆپ (موحسین چاوشی)ەوە ئازاد كراون، ئەویش بەپێدانەوەی قەرزەكانیان كە بڕەكەی 125 ملیۆن تمەن بووە.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنەكە باسی لەوەش كرد "چاوشی سەرەڕای كۆمەكی ئەو 20 زیندانیانە، پێنج زیندانی دیكەی ڕزگاركردووە، كە سزای لەسێدارەدانیان هەبووە و پارەی پێدانی خوێنی قوربانیەكانیان بووە كە هەندێكیان 200 تا 300 ملیۆن تمەنی پێشكەش كردوون."