فەرەنسا نوێنەرێک بۆ وڵاتانی ئیسلامی دادەمەزرێنێت

05/11/2020
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی فەڕەنساوە بڵاویکردەوە، حکومەتی پاریس سەرقاڵی دامەزراندنی نوێنەرێکی تایبەتی خۆیەتی بۆ دەوڵەتانی ئیسلامی.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو هەوڵە بە ئامانجی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئێستایە کە بۆ فەرەنسا هاتووەتە ئاراوە لەگەڵ چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی.

ئامانجێکی دیکەی دامەزراندنی ئەو نێردە تایبەتەی فەرەنسا بۆ وڵاتی ئیسلامی، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی ئیمانۆئیل ماکرۆنە، سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و عیلمانیەت، بە مەیەستی بەپەرچدانەوەی ئەو شەپۆلە توڕەییەی کە لە لایەن ژمارەیەک لە دەوڵەتانی ئیسلامییەوە بەرامبەر بە فەرەنسا بەرپا بووە.

گاردیان ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها سەرکردەی دیاری وڵاتانی عەرەبی کە پشتیوانی خۆی بۆ ماکرۆن دەبڕی ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی بوو، کە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دیفێڵت"ی ئەڵمانیدا داوای لە موسڵمانەکان کرد، ملکەچی بیروڕاکانی ماکرۆن بنز

هەر چەندە ئەو وەزیرە ئیماراتیە دژایەتی خۆی بۆ وێنە کاریکاتێرییەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دەبڕی، بەڵام یاسی لەوەشکردبوو، کە وتەکانی ماکرۆن بەلاڕیدا براوە.

هاوکات ئەنوەر قرقاش رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیای تۆمەتبار کرد، بە یاریکردن بە بابەتە ئایینییەکان بۆ وەدیهێنانی بەرژەوەندی سیاسی.