عیزەت شابەندەر: بایدن بیباتەوە هەندێک لە هاوسەنگی عێراق و ناوچەکە دەگۆڕێت

06/11/2020
فۆتۆ: 

عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عێراقی ڕایگەیاند، ئەگەر جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەربچێت، هەندێک لە هاوسەنگی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

عزەیت شابەندەر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەیوەستە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و سراتیژی ئەو وڵاتەوە، بەڵاک دەسەڵاتی فراوانی سەرۆک و جیاوازی گەورەی نێوان ترەمپ و ڕکارەکەی، ئاماژەی زۆر بەهێزن بۆ ئەوەی کە سەرکەوتنی جۆ بایدن هەندێک لە هاوسەنگی ناوچەکە دەگۆڕێت.

شابەندەر ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و ئێران دیارترین گۆڕانکاری ناو ئەو هاوسەنگیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.