نانسی پیلۆسی: ئەوەی بەسەر بایدن هاتووە مان و نەمانی دیموکراتەکانە

06/11/2020
فۆتۆ: 

نانسی پیلۆشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە دیموکراتەکانە ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە، بەڵام ترەمپ دەیەوێت کێشە بۆ هەڵبژاردنەکان دروست بکات و زیان بە وڵات بگەیەنێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پیلۆشی ڕایگەیاند، باید سەرۆکی هەڵبژێردراوە و متمانەیەکی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵات وەربگرێت، بەڵام ترەمپ لە هەوڵی وێرانکردنی پاکێتی و راستگۆیی هەڵبژاردنەکاندایە، بەڵکو دەیەوێت ببێتە مایەی ئازار بۆ ئەم وڵاتە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئەنجامەکان بەشێوەیەکی فەرمی یەکلا نەکراونەتەوە، بەڵا م بایدن  کاماس هاریس ئاشکرایە دەیبنەوە و دەچنە کۆشکی سپی.

پیلۆسی جەختیکردەوە، پێویستە دانبەخۆدا بگرن تا جیاکردنەوەی هەمووی دەنگەکان تەواو دەبێت، ئەوەی بەسەر بایدن هاتووە لە مێژووی ئەمریکادا بەسەر هیچ سەرۆکێکدا نەهاتووە، چونکە جەنگی ژیان و مردنی دیموکراتەکانە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی "پێویستە چاوەڕوانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە بکەین، تا ئەو کاتەی کۆتایی دەهێنرێت بە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان،پێویستە متمانەمان هەبێت و دانبەخۆدا بگرین، چاومان لە سەرکەوتنە لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی ئێستادا".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا پیلۆسی رەخنەی لە مامەڵەی ئیدارەی ترەمپ گرت لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیەک لەبری ئەوەی ڕوبەڕووی ڤایرۆسەکە ببێتەوە، پێدەچێت ئیدارەی ترەمپ لە دوا ساتەکانی مانەوەیدا بێت لە پۆستی سەرۆکایەتی، بۆ ڕێگریکردن لەوەی ئەمریکییەکان چاودێری تەندروستی پێویست بەدەست بهێنن، دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا ڕوبەڕوبوونەوەی پەتاکە کاری لە پێشینەیان بێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، بە گوێرەی ئەنجامی چەند ویلایەتێک پێدەچێت جۆ بایدن، نزیکتر بوبێتەوە لە کۆشکی سپی، بە تایبەت دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتەکانی پەنسلڤانیا و جۆرجیا و نیڤادا، دەرکەوتووە بایدن لە پێش ترەمپەوەیە، لە کاتێکدا بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا کاندیدی سەرۆکایەتی پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان هەیە، کە لە ئێستادا بایدن خاوەنی ٢٦٤ دەنگە و ترەمپش خاوەنی ٢١٤ دەنگە.