بایدن سەرکردەیەکی هێمن دوای 47 ساڵ دانبەخۆدا گرتن چووە کۆشکی سپیەوە

07/11/2020
فۆتۆ: 

هاوکات لەگەڵ ئەو زمانە زبرەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و لایەنگرانی قسەیان پێدەکرد، جۆ بایدنی ڕکاربەری بەو پەڕی هێمنی و هاوسەنگییەوە کە پەرچەکرداربوون بۆ مێژوویەکس سیاسی دوورودرێژ لە سیاسەتەدا، دواجار سەرکەوتوو گەیشتە کۆشکی سپی.

بە پێچەوانەی ترەمپەوە، کە وەک ملیاردێر و بۆلکێکی خانووبەرە، هەمیشە بە زمانی پارە و کار و خانووبەرە قسەی کردووە، بەڵام بایدن وەک سیاسیەکی دینا دیە، کە لە تونێلەکانی سیاسەتدا خۆی پاراستووە، دووەم پیاوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە دوای باراک ئۆباما، وەک جێگری سەرۆک لە ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧ کاریکردووە.

بایدن خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بووە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دەنگدەری ئەمریکا، کە بە درێژایی چەند مانگی بەر لە هەڵبژاردنەکان بە زمانێکی پارا و پسپۆڕ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا قسەی کردووە، هەروەها زۆر شارەزاش بووە لە دیوە شاراوەکانی ناوخۆش.

بایدن تەمەن ٧٧ ساڵ بووە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نامۆ نییە بە ژیانی سیاسی وڵاتەکەی ، کاتێک بووە نوێنەری دیموکراەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا.

٣٣ ساڵ لەمەوبەر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ٣٣ ساڵیش لەمەوبەر سەرکردایەتی یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کردووە.

جۆ بایدن لە ناوچەی  "سکرانتون لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە ساڵی ١٩٤٢ لە دایک بووە، لەسەرەتای ژیاندا و لە ساڵی ١٩٦٩ وەک پارێزەر کاری کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٧٠ بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی نیوکاسڵ.

دوای سێ ساڵ لەوە دواش بۆ یەکەمجار لە ژیانی سیاسی خۆیدا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، ئەو کاتە گەنجترین سیناتۆر بووە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، توانی بۆ شەش خولی یەک لە دوای یەک لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

بایدن لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ یەکەم جار بووەتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ جارێکی دیکە کاندید کراوەتەوە، بەڵام لە هەردوو جارەکە شکستی هێناوە، تا ئەو کاتەی لە ساڵی ٢٠١٧دا نییەتی خۆی ئاشکرا کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠دا.

تا ئێستا چەند جارێک بایدن تۆمەتبار کراوە بەوەی کە مامەڵەی نەشیاوی کردووە لەگەڵ ژناندا، بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە پاڵ باراک ئۆبامادا بووە لە کۆشکی سپی وەک جێگری سەرۆک، ، هەرچەندە ئەو ماوەیە بە یەکێک لە سەرچاوەکانی هێزی بایدن دادەنریت، بەڵام لە لایەکی ترەوە ببووە جیگەی رەخنەی ترەمپ و لایەنگرانی، کە هەمیشە کاتێک پرۆگرامی هەڵبژاردنەی خۆی ئاشکرا دەکرد، پرسیای ئەوەیان لێدەکرد بۆچی خۆی ئەنجامی نەداوە کاتێک لێپرسراو بووە.

تۆماس فریدمان ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەمریکا بەر لە چەند ڕۆژێک ڕایگەیاندبوو، بایدن نوینەرایەتی ئەمریکایەکی نوێی و جۆراو جۆر دەکات، کاردەکات لەسەر دووبارە یەکخستنەوەی گەلی ئەمریکا، دوای ئەو دابەشبوونەی کە ترەمپ تیایدا دروستیکردووە.

بایدن یەکێک بەوە لەو کەسانەی دژی جەنگی دووەمی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ لە دژی عێراق، بەڵام دوای ١٢ ساڵ لەو بەروارە پشتیوانی داگیرکردنی عێراقی کرد لەلایەن ئەمریکاوە، هەروەها رەخنەی گرت لەو ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەی کە بۆ کوشتنی ئوسامە بن لادن سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لە پاکستان ئەنجام درا.

بەڵام ئەوەی زیاتر بووەتە جێگەی دوودڵی سەبارەت بە دۆسیەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، مەیلی بایدەن بۆ بەکارهێنانی شێوازی دیپلۆماتسیەت لە بری فشار، بە دیاریکراویش لە دۆسیەی چەکی ئەتۆمی ئێراندا، دوای ئەوەی فشار  یەکەم چەکی ترەمپ بووە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ تاران و سیاستەکانی لە ناوچەکەدا.