نێچیرڤان بارزانی: بە دڵ پیرۆزبایی لە جۆ بادین دەکەم

08/11/2020
فۆتۆ: 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە دڵ پیرۆزبای لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کەمالا هاریس جێگری دەکەم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕاشیگەیاندوە هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان بەهێزتربکەین.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە و بوو بە 46 مین سەرۆکی ئەمریکا.

بەرپرسانی کورد جۆ بایدن بە دۆستی کورد ناودەبن و هەموویان هیوایان خواستووە لە سەردەمی ئەودا ناوچەکە لە ئاسایش و ئارامی زیاتردا بژین.

رۆژی 3 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و بەپێی دەستوری ئەمریکاش لە رۆژی 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سەرۆکی نوێ دەستبکاردەبێت.