تویتەر ناسنامەی ترەمپی گۆڕی

08/11/2020
فۆتۆ: 

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناسنامەی دۆناڵد ترەمپی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گۆڕی بۆ 45 مین سەرۆکی ئەمریکا.

کەمێک پێش ئێستا بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ ناسنامەکەیان گۆڕی.

پێشتر لە ناسنامەی دۆناڵد ترەمپ نوسرابوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵام بەپرسانی تویتەر ناسنامەکەیان کرد بە 45 مین سەرۆکی ئەمریکا.

ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ دۆڕاندنی دۆناڵد ترەمپ و بوونی بە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

شەوی ڕابردوش دوای بردنەوەیان هەریەکە لە جۆبایدن و کامالا هاریسی جێگری ناسنامەی خۆیان لە تویتەر گۆڕی بۆ سەرۆکی ئەمریکا و جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

شەوی ڕابردوو جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستا بردەوە و بەوەش بوو بە 46 مین سەرۆکی ئەمریکا.

بەپێی دەستوری ئەمریکاش ترەمپ ماوەی 73  رۆژی دیکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و لە رۆژی 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەبێت بایدن و جێگرەکەی دەستبەکاربن.