تەندروستی جیهانی: بەهاری داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دابەش دەکرێت

09/11/2020
فۆتۆ: 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا لەناو ئەو دانیشتوانانەدا دابەش دەکەن کە زۆر هەژارن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکە لەڕیشەوە ئاراستەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگۆڕێت.

بەریوس ئیلورد گەورە ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکە  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە کە هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و  بیونتیک ئەڵمانی زۆر پۆزەتیڤە، بەڵام کاری زۆر ماوە کە پێویستە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

گەورە ڕاوێژکارەکەی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢١دا دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەکرێت و سەرەتاش بۆ ئەو وڵاتانە دابین دەکرێت کە زۆر هەژارن و پێویستیان پێیانە.

لە لایەکی ترەوە هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیان بە راگەیەندنەکەی کۆمپانیای فایزەر دەربری سەبارەت بە سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ڕێژەی لە ٩٠%.

لەوبارەیەوە جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئەو ڕاگەیەندنەکەی کۆمپانیای ڤایزەر لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارێکی زۆر ناوازە و گرنگە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی بە "هەواڵی دڵخۆشکەر" ناوبرد، سەبارەت بە کاریگەریی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە هەریەکە لە کۆمپانیای فایزەر و بیونتیک ئەڵمانی بەڕێژەی لە ٩٠% لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.