هەلیکۆپتەرێکی روسیا لە ئەرمینیا تێکشا
هەلیکۆپتەرێکی روسیا لەئەرمینیا تێکشا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
مۆسکۆ
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەڕێکی جەنگیی روسیا لە ئەرمینیا، دوو سەربازی روسیا کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٩ی١١ی٢٠٢٠، هەلیکۆپتەرێکی جەنگی لە جۆری (MI-24 ) لەناو خاکی ئەرمینیا و لەنزیک سنوری ئازەربایجان خراوەتەخوارەوە و لە ئاکامدا دوو لە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە
کە هەلیکۆپتەرەکە لەکاتی چاودێریکردنی کاراونێکی سەربازیی روسیا تێکشکاوە و کەوتووەتەخوارەوە.
میدیاکانی روسیاش بڵاویانکردووەتەوە، هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی ئەرمینیا کەوتووەتە خوارەوە، تائێستا نازانرێت هەلیکۆپتەرەکە لەلایەن چ گروپ و لایەنێکەوە خراوەتەخوارەوە و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا لەوبارەیەوە دەستیپێکردوە.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە کە جەنگی هەرێمی کارەباغ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەو سنورە بەردەوامی هەیە.
|