تەندروستی ڕوسیا: لە 75% ی تووشبوان کۆرۆنا لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن

09/11/2020
میخائیل مۆراشکۆ وەزیری تەندروستی ڕوسیا
فۆتۆ: 

وەزیری تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ٧٥%ی تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بە وەرگرتنی چارەسەر لە ماڵەوە چاک دەبنەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەل ئەنجومەنی هەماهەنگی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی میخائیل مۆراشکۆ وەزیری تەندروستی ڕوسیا 
ڕایگەیاند، ٢٦٠ هەزار بێد لەسەرانسەری وڵاتدا تەرخانکراوە بۆ تووشبوانی کۆرۆنا، بەڵام لە ٧٥%ی تووشبوانی کۆرۆنا لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن.

پێشتر وەزیری تەندروستی ڕوسیا ئاشکرایکرد، حکومەت بودجەیەکی زیاتری تەرخانکردووە بۆ هەرێمەکانی ڕوسیا، بە مەبەستی دابینکردنی دەرمان و چارەسەری پێویست بۆ ئەوەی کە لە ماڵەوەن و پێویستیان پێیەتی.

تا ئستا لە ڕوسیا یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە و ٣٠ هەزار و ٧٩٣ کەسیشی گیانیان لەدەستداوە.