ئەمریکا زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر 10 لایەنی ئێراندا سەپاند

10/11/2020
ستیڤن مەنوشن وەزیری گەنجیەی ئەمریکا
فۆتۆ: 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای نوێی سەپاند بەسەر ئێراندا کە چەند کۆمپانیایەکی و کەسایەتی دەگرنەوە ، کە کارئاسانیان بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی ئەمریکی کردووە بۆ ئەو وڵاتە

نوسینگەی چاودێری نەختینەی بیانی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، گەمارۆی سەپاند بەسەر ٦ کۆمپانیا و ٤ کۆمپانیا، کە ئاسانکارییان کردووە بۆ کڕینی کەلوپەلی هەستیار ، بۆ کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران، کە کۆمپانیایەکی ئێرانییە و لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی بەرگری و هێزە چەمدارەکانی ئێراندایە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێکهاتوون لە کۆمپانیاکانی Hoda Trading ، Proma Industry ، Industry Co. Soltech ، Naz Technology Co ،  و چەندانی دیکە.

ستیڤن مەنوشن وەزیری گەنجیەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران تۆڕێکی جیهانی بەکاردەهێن لە کۆنپانیاکان، بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی نائارامی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێن لە دژی ئەوانەی کە هاوکاری توانا سەربازییەکانی ئێران و بڵاوبوونەوەی چەک دەکەن.