دەسەڵاتدارانی ویلایەتی جۆرجیا بڕیاریاندا دووبارە دەنگەکان جیابکەنەوە

11/11/2020
فۆتۆ: 

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی جۆرجیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریاندا دووبارە دەنگەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا جیابکەنەوە، کە هەریەکە لە بایدن و ترەمپ ململانێیانە لەسەری.

براد رافنسبەرگر سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران لە ویلایەتەکە بڕیاریانداوە دووبارە دەنگەکان بەشێوەی دەستی جیابکرێتەوە، دوای ئەوەی جیاوازی دەنگەکانی نیوان بایدن و ترەمپ، کەمترە لە ٠.٥%.

ئەو هەنگاوەش دوای تێپەربوونی چەند ڕۆژێکە بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، دوای ئەوەیلە کۆی ٥٣٨ دەنگ توانی ٢٩٠ دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنێت.

ویلایەتی جۆرجیا خاوەنی ١٦ دەنگی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییە، بە دیارترین ویلایەتی یەکلانەبۆوە دادەنرێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەگوێرەی نوێترین ئەنجامیش، بایدن بەڕێژەی لە ٤٩.٥% لە پێش ترەمپەوەیە کە ٤٩.٢% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.