لە سێ ڕوداوی هاتووچۆدا 7 کەس بریندار بوون
ئەمشەو لە سنوری قەزای زاخۆ لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێردا سێ روداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون، برینی سێ کەسیان سەختە.
بەشیر محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچووی زاخۆ بە توڕی ھەواڵی ژیانی راگەیاند " ئەمشەو کەمتر لە سێ کاتژمێردا ، سێ رووداوی ھات و چوو لە سنوری قەزای زاخۆ ڕویانداوە " . و بەهۆیانەوە حەوت کەس برینداربوون، برینی سێ کەسیان سەختە ".
ئاماژە بەوەشکرد :" ڕووداوی یەکەم لە جوری پێکدادان بوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی شوفێرلێتی تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی بیناسازی ( حەفارە ) لە سەر ڕێگای سەرەکی قەزای زاخۆ و و ناحیەی باتیفا، کە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون .
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوودای دووەم لە جۆری وەرگەران بووە و یەکێکیان لە سەر ڕێگای گوندی کەرپت بووە ، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ( پیک ئاپ ) بووە، کە خۆی لە ستونێکی کارەبا داوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون .
بەشیر محمد رونیشکردەوە، روداوی سێیەمیش ھەر لە جۆری وەرگەران بووە لە گوندی کەرپت ، کە ئوتومبێلێکی بارھەڵگر خوی لە شوستەی شەقامەکە داوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربون .
|