نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

12/11/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 44 دۆلار و  دوو سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە بە نزیكەیی بە جێگیری ماوەتەوە

هەواڵی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی  كۆرۆنا لە لایەن دوو كۆمپانیای ئەمریكی و ئەڵمانیەوە هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، ئەوە جگە لەوەی گۆڕانكاری لە سەرۆكی ئەمریكادا كە تا ئێستا جۆ بایدن بە سەركەوتوو دەستنیشان كراوە كاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكان.  

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.