دەنگی تەقە لە ناو باڵوێزخانەی سعودیە لە دانیمارك بیسترا

12/11/2020
فۆتۆ: 

لە بینای باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودییە لە كۆپنهاگنی دانیمارك دەنگی تەقە بیسترا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش رایگەیاند هیچ كوژراو بریندارێكی لێنەكەوتووەتەوە.


پۆلیسی دانیمارك رایگەیاند، كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوبیانی باڵوێزخانەی عەربستانی سعودی لە كۆپنهاگنی پایتەخت دەنگی تەقە بیستراوە. 

ئەوەشی روونكردەوە لەو تەقەكردنەدا هیچ كەسێك نەكوژراوە و بریندار نەبووە بەڵام زانیاری روون و ئاشكرا لەبارەی هۆكاری تەقەكردنەكەشوە نەزاندراوە. 

میدیای توركیا بە گرنگیەوە باس لەو رووداوە دەكەن و كوشتنی جەمال خاشقچی بەبیر دەهێننەوە كە لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018 لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ بەشێوەیەكی ناڕوون كوژرا. 

دوای ئەوەی خاشقچی چووە ناو بینای باڵیۆزخانەكە بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە كاری هاوسەرگیری، دیار نەما دوای ماوەیەكی زۆر لە رەتكردنەوەی بەرپرسیارێتی رووداوەكە لە كۆتایدا بەڵگەی كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە لە ناو باڵوێزخانەكە بڵاوبوویەوە.