میتۆلۆجیای یۆنانی

14/11/2020
فۆتۆ: 

زۆر زۆر لەمەوبەر لە یۆناندا، گەلێك میرنشین و دەوڵەتۆكە هەبوون، هەندێكیان دورگەیەكی بچووك بوون و هەندێكیشیان تەنها شارێك بوون. هەر شار و دەوڵەتۆكەیەكیش پادشایەكی هەبووە.


هەندێك لەو شارانە، گەورە و خاوەن هێزبوون. ئاتێن و سپارتە دوو لەو شارانە بوون. هەندێكجار ناكۆكی و جەنگ لەنێوان ئەو دەوڵەتۆكە و شارانەی یۆناندا هەڵدەگیرسا، بەڵام هەر كاتێك بێگانان پەلاماری یۆنانی دابا، جەنگاوەرانی یۆنان دەبوونەوە برا.

گریكەكان- یۆنانیەكان، حەزیان لە تیاتەر و شانۆگەری بوو. پێش دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ بەر لەئێستا، گەلێ درامانووسی بەناوبانگیان تێداهەڵكەوتووە، هەتا ئەم سەردەمەش شانۆگەرییەكانیان نمایشدەكرێنەوە.

لە یۆناندا گەلێ هونەرمەندی بە توانا و دەستڕەنگین هەبوون. پەیكەرتاشانی یۆنان، بەناوبانگبوون. پەیكەرە كۆنەكانی یۆنان، تا ئێستا لە هەموو جیهاندا مایەی سەرسوڕمانن. گریكەكان زانا گەلێكی زیرەكیان تێداهەڵكەوتووە، ئەوان لە بلیمەتەكانی سەردەمی خۆیان بوون. خەڵكی وڵاتانی دیكە، فرە شت لە یۆنانەكانەوە فێربوون.

ئەم كتێبە ناساندنی ئەو خواوەند و میرنشین و دەوڵەتۆكانەیە، بەڵام بە زمانێكی سادە و ڕوون كە بۆ هەموو كەس و تەمەنێك گونجاو بێت. بە جۆرێك نووسەر ئەوەی ڕەچاو كردووە كە سادەییەكی زۆر لە دەربڕین و ئایدیاكاندا هەبێت. ئەمە بێجگە لەوەی چەندین وێنەش دەبینرێت كە بۆ ڕوونكردنەوەی مەبەستەكان گرنگی تایبەتییان هەیە.

ئەو كتێبە لە نوسینی ئیریك ئیركسۆن-ە و وەرگێڕانی لە زامانی نەرویجییەوە كەریم مستەفا یە.