تەندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤١٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٣٧٠ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٥١٦ هەزار و ٩١٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٤ هەزار و ٢٢٦ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٨٥.٩% تووشبوان.
|