ترەمپ دانینا بە سەرکەوتنی جۆ بایدندا

15/11/2020
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دانی بە سەرکەوتنی جۆ بایدنی ڕکابەری لە دیموکراتەکان و هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ ئەوەی کە ساختەکاری کراوە لە دەنگداندا.

ترەمپ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، وەک تێبینەیەک  لەەسر ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی فۆکس نیوزی وڵاتەکەی، کاتێک پێژەرەکەی پرسیاری چۆنێتی سەرکەوتنی بایدنی کردبوو لە هەڵبژاردنەکاندا، ترەمپ وتوویەتی "بایدن بەر لە هەڵبژاردنەکان لەوبڕوایەدا بووە کە دەیدۆڕێنێت".

ترەمپ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە، باید سەرکەوتوو بووە چونکە ساختەکاری کراوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

هاوکات ترەمپ جارێکی تر تۆمەتی ئەوەی ئاراستە کرد، کە ڕێگریکراوە لە چاودێران و سەرپەرشتیارەکانی دەنگدان، کە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای (Dominion )ی تایبەت، کە بە کۆمپانیایەکی چەپی توندڕە و ناوبانگ خراپ ناویبردووە، هاوکات سەرزەنشت و نیگەرانی ئەوەشی دەربڕیوە لەو ئامێر و کەلوپەلانەی کە بەکارهاتووە لە هەڵبژاردنەکاندا.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشیکردەوە، ئەو کێشە هونەریانەی کە لە ڕۆژی دەنگداندا ڕویانداوە، لە ڕاستیدا هەوڵسی دزینی دەنگەکان بووە، بۆیە لە زۆر شتدا سەرکەوتوو بوون، دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە گاڵتەجاڕی بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی ترەمپ ڕایگەیاند، بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان، بە تایبەت لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان، بە تایبەت لە ویلایەتەکانی میشگن و پەنسلڤانیا و جۆرجیا.

تا ئیستاش ترەمپ رەتیدەکاتەوە دان بنێت بە دۆڕاندنی خۆیدا و گومانی هەیە لە پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی پێویست هەبێت تا ئێستا.

ئەمڕۆش ۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشداریدا لەوەی، ترەمپ دەبێتە مایەی زیانێکی گەورە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و مەترسی خۆشی نیشاندا کە بە بێدەنگی ناڕوات.