ئێران: بە وردی ئاگاداری جوڵە سەربازیەکانی ئەمریکاین لە بنکەی عەین ئەسەد
سەعید خەتیبزادە وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
فۆتۆ:
سەعید خەتیبزادە وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە وردی ئاگاداری جموجوڵە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکان لە بنکەی سەربازیی عین ئەلئەسەد.
خەتیبزادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ دووشەمممە سەبارەت بە پرسیاری جموجوڵەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق وتی "سەبارەت بە بواری ئەمنی وڵاتەکەمان، ئێمە زۆر بە وردی و ئاگاییەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین، ئەو ئەرکەش هێزەکانمان لە سنور و دەزگا بەرپرسەکانمان سەبارەت بە چاودێریکردن ئەو ئەرکە رادەپەڕێنن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، چارەنووسی ئەو جەنگ و خوێنڕشتنان و دەستدرێژییانە یکە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامی داوە، دەرکردنی دەبێت لەناوچەکە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا خەتیبزادە جەختیکردەوە، شتێکی سروشتییە کۆمەڵێک هخەبن بەرژەوەندی خۆیان لەوەدا ببیننەوە کە بانگەشەی جەنگ و نائارامی بکەن، بۆ ئەوەی پارە و گرێبەستی سەربازی و فڕۆشتنی چەکیان چنگ بکەوێت، بۆ پارێزگاریکردن و بەردەوامبوونی بەرژەوەندییەکانیان.
لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران و وڵاتانی هاوسێی لەناوچەکە دەمێننەوە، بەڵام ئەوانەی دەستدرێژییان کردووە دەردەکرێن.
لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئۆپراسیۆنێکدا بەناوی "ئۆپراسیۆنی شەهید سولەیمانی، ژمارەیەک موشەکی ئاراسنەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق کرد، دواتر سوپای ئەمریکا دانینا بەوەدا لە هێرشەکاندا ١٠٩ سەربازی ئەمریکا دووچاری لەرینەوەی مێشک بوون، بەهۆی توندنی تەقینەوەی موشەکە ئێرانییەکانەوە.
|