ئایا مەسنجەری فەیسبوك وەك سناپ چاتی لێدێت؟

17/11/2020
فۆتۆ: 

راگەش قارەمان

لە ڤێرژنی نوێی مەسنجەری فەیسبوكدا چەند گۆڕانكاریەكی نوێ بەرچاو دەكەوێت بەڵام هاوشێوەی سناپ چاتی لێنایەت. 

 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە هەڵە باس لە ئەپدەیتە تازەكەی مەسنجەری فەیسبووك دەكرێت و باس لەوە دەكرێت كە لە ڤێرژنی نوێی ئەپلیكەیشنەكەدا هاوشێوەی سناپ چاتی لێدێت و هەر كەسێك وێنەی چاتی تۆ بگرێت واتە screenshot بكات یان ریكۆرد بكات، ئەوە پێت دەڵێت كە ئەو كەسە screenshot یان ریكۆردی كردووە یان كاتێك نامەیەكت بۆ دێت كە سەیری نامەكەت كرد نامێنیت یان دوای یەك كاتژمێر نامەكانی دەسڕێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی )firstpost( كە ئەوەی خستووەتەڕوو، مەسنجەری فەیسبوك مۆدێكی بۆ زیاد دەكرێت هاوشێوەی ئینستاگرام كە پێی دەوترێت (مۆدی لادەر) یان )vanish mode( لەو مۆدەدا ئەوانەی باس كراون زیاد دەكرێن نەك بۆ مەسنجەری فەیسبووك و نامە و ستۆرییە گشتییەكان.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئەم تایبەتمەندییە ئێستا لە ئەمەریكا و بەشێك لە وڵاتانی دەوروبەری خراوەتەكار، بەڵام تا ئێستا لە وڵاتانی تر نەخراوەتە كار و فەیسبووك دەڵێت، لە چەند ئەپدەیتێكی تردا تایبەتمەندییەكە بەردەست دەبێت.

مەسنجەر ئاپێكی تایبەتمەندی كۆمپانیای فەیسبووكە بۆ بەكارهێنەرانی دروست كراوە، تا لە ڕێیەوە بە كارهێنەرانی فەیسبووك نامەی دەنگی و نووسراو و وێنەیی پێوەندییەكانیان لەگەڵ یەكتر بەهێزتر و بكەن و بیگۆڕنەوە، لە ساڵی 2006 بۆ یەكەم جار مەسنجەر تەنیا بە شێوەی نووسین كرایەوە و بۆ بەكارهێنەرانی بەردەست بوو.