قژروتانەوە Hair loss

17/11/2020
فۆتۆ: 

*ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی

رۆژانە 50 بۆ 100 تاڵ لە قژ دەكەویت بەبێ ئەوی هەست بە تەنكبوونی قژ بكرێت لەبەر ئەوەی قژی تازە لە جێ گەشە دەكات .بەڵام هەر كاتێك لەو رێژەییە زیاتر قژ بكەوێت ئەوە قژ روتانەوەیە.

هۆكارەكان:

قژ رووتانە وە روو دەدات دوای١ بۆ ٢ مانگ لە هەموو نەخۆشییەك كە تایە كی زۆری لەگەڵ بێت وەك پە تـا و گرانەتا و ڤایرۆسی كۆرۆنا و هتد...
هۆكاری خێزانی كە لە پیاواندا لەبەشی پێشەوەی سەر قژ روتانەوە دەست پێدەكات لەگەڵ تەمەندا كەچەڵی ڕودەدات، بەڵام لە ژناندا دەبێتە تەنك بوونی قژ لە تەوقی سەر.
هوڕمۆنات گۆرانی هۆرمۆن لەكاتی دووگیانی منداڵ بوون و لێچوونەوەی سوڕی مانگانە یان كێشەی غودەی دەرەقی .
دابەزینی كێش زۆر لە ماوەیەكی كورت بەهۆی نەخواردنی تەندروست كە دەبێتە هۆی كەمی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینات دەبێتە هۆی قژ روتانەوە.
وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشەكانی دڵ و پەستانی خۆین و جومگە و شێرپەنجە و هەندێ نەخۆشی درێژ خایەن.
وەرگرتنی چارەسەر بە تیشك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتە هۆی روتانەوەی قژ.
دڵەراوكێ و هیلاكی و ترسێكی زۆر یان دوای وەرگرتنی بەنج و نەشتەگەری.
راكێشان و توند بەستنی قژ و بەكارهێنانی زۆر ئوتو هەندێك ئامێر بۆ خاوكردنەوە و لولكردنی قژ.
كەم خوینی و كەمی مادەی ئاسن و ڤیتامینات دەبێتە قژ روتانەوە.

چارەسەركردن:

چارەسەری بە پێی هۆكارەكەی
خواردنی سپێناخ و گێزەر و برۆكلی و بیبەری سەوز و گوێز و هێلكە و شوڤان و ماست و گوڵەبەڕۆژە و گۆشت.

بەكارهێنانی هەندیك سپرا و شامپۆی بەهێزكردنی قژ.

بەكارهێنانی ڤیتامینات بۆ بەهێزكردنی قژ و حەبی دژە ئەندرۆجین بۆ ئەو ژنانەی رێژەی ئەندرۆجین یان زۆرە.

بەكارهێنان پلازما
چاندنی قژ

*پسپۆری پیست و جوانكاری