جەمیلە شاهین ئەستێرەیەکی دەرسیمی لە ئاسمانی ئەڵمانیدا

17/11/2020
فۆتۆ: 

بەکر شوانی

نووسەر و هونەرمەندی ئەڵمان جەمیلە شاهین ساڵی ١٩٩٠ لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی کوردی دەرسیمی لە دایک بووە.

ئەو لە کۆلێژی سانت مارتین لە لەندەن و لە زانکۆی هونەرەکان لە بەرلین هونەری ڤیژوالی خوێندووە.

لە چەند ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا وتار و بابەت لەسەر هونەر و ئەدەبیات دەنووسێت و هاوکات چەند پرۆژەیەکی کولتووری بەڕێوە دەبات.

جەمیلە شاهین ساڵی ٢٠١٩ یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی "تاکسی" بڵاو کردەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا لە ناوەندە ئەدەبییەکانی ئەڵمانی زماندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. ئەمساڵیش بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "هەموو سەگەکان دەتۆپن" سەرنجی ڕەخنەگران و ناوەندە ئەدەبییەکانی بۆ سەر خۆی ڕاکیشا.

نووسەر ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی (Ars-viva) بۆ هونەری ڤیرژوال و ساڵی ٢٠٢٠ خەڵاتی (Alfred-Döblin-Medaille)ی لە پای ڕۆمانی "تاکسی" بەدەست هێناوە.


تێبینی: هیچ کام لە کتێبەکانی نەکراون بە کوردی.