نۆ چەكداری داعش لە موسڵ دەستگیركران

18/11/2020
نۆ چەكداری داعش لە موسڵ دەستگیركران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
موسڵ

لە دوو ناحیەی باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ نۆ چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، دەستگیركران.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٠،  لەناحیەی سلامیە و نەمردوی موسڵ، نۆ چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەو چەکدارانە، لەشانە نوستووەكانی داعش بوون و پیلانی كردەوەی تیرۆرستیان هەبووە.