ژمارەیەک هاوڵاتی لە بارەگای کۆمپانیایەکی دارایی لە جۆرجیا بە بارمتە گیراون

20/11/2020
فۆتۆ: 

دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی جۆرجیا لە ئێستادا مامەڵە لەگەڵ روداوێکی بە بارمتەگرتن دەکەن، لە یەکیک لە بارەگاکانی کۆمپانیایەکی دارایی لە ناوەراستی تبلیسی پایتەخت.

وەزارەتی دەرەوەی جۆرجیا لە بەیاننامەیەکی کورتدا بڵاویکردەوە، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کەسێکی چەکدار چووەتە ناو بارەگای ئەو کۆمپانیا داراییە و لە ئێستاشدا پۆلیس گەمارۆی شوێنەکەی داوە.

بە گوێرەی لیدوانی کۆمپانیا داراییەکە ٩ کەس لەناو کۆمپانیاکەدا بە بارمتە گیراون.

لە لایەنی ترەوە ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو کۆمپانیایەی کە کراوەتە ئامانج، ناوی (MBC ) و پێدەچێت لەناو بیناکەدا چەند هێرشبەرێک هەبن و ژمارەیان بگاتە پێنج کەس و یەکێکیان بۆمبی نارنجۆکی پێیە.

بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە، وەزارەتی ناوخۆیی جۆرجیا داوای لە میدیاکانی وڵاتەکەی کرد، پەخشی ڕاستەوخۆی ڕوداوەکە ڕابگرن، بەڵام تا ئێستاش پاڵنەی هێرشەکە و بە بارمتەگرتنی ئەو کەسانە نازانرێت و ناشزانرێت چەکدارەکان چ داواکارییەکیان هەیە.

لە ماوەی یەک مانگدا ئەو دووەم روداوی لەو شێوەیەیە، لە ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا کەسێکی چەکدار ٤٣ کەسی لەناو بانگی جۆرجیادا دەستبەسەر کرد، کە بە گەورەترین بانکی بازرگانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، لە پای ئازادکردنی بارمتەگیراوەکان، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ناچار بوون بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بدەن، دواتریش ئەو کەسەی خەڵکەکەی بە بارمەت گرتبوو توانی لە شوێنەکە هەڵبێت.