سەرنجی ئۆباما لەسەر کەسایەتی ئەردۆغان وەک سەرکردەیەکی ئیسلامی سیاسی

21/11/2020
فۆتۆ: 

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، لە کتێبە نوێیەدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە ڕاگەیاندووە، و گومانی خۆی نیشانداوە لەوەی نموونەیەک بێت بۆ سەرکردەیەکی ئیسلامی سیاسی میانەڕەو لە ناوچەکەدا.

ئۆباما لە یاداشتەکانیدا کە بەم دواییانە لەژێر ناو نیشانی " خاکی بەڵێن پێدراو"حکومەتی تورکیا لە ماوەی ٨ ساڵی دەسەڵاتەکانی هەڵسوکەوتیتەبا بووە لەگەل دەستوری وڵات و یاساکانی پەیمانی ناتۆ و ئابوری وڵاتەکەشی پەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئیدارە داوە، ئەوە سەرە ڕای ئەوەی ئەنکەرە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بۆ چاکسازی گرتووەتە بەر ، بە مەبەستی خۆئامادەکردنی لەوەی ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.

لە لایەکی ترەوە ئۆباما جەختیکردووەتەوە، پشتیوانی ئاشکرای تورکیا لە گروپی ئیخوان موسلیمین و بزوتنەوەی حەماس، بووەتە مایەی دوودڵی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا باسی لە گومانەکانی خۆی کردووە لەسەر ئەردۆغان، چونکە ئەو سەرنجەی کە ئەردۆغان لای جێهێشتووە بەشێوەیەک بووە مایەی گومان و دوودڵی بووە، چونکە لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ئەردۆغاندا ئەوەی بۆ ئاشکرا بووە ئەو پیاوە کاتێک پابەند دەبێت بە دیموکراسییەت و حکومی یاسا، کە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا دەربارەی ئەردۆغان ئۆباما جەختیکردووەتەوە لەوەی سەرنجی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە ئازادی ڕادەبڕین لە تورکیا، شتێکی بێزارکەر بووە بەلای ئەردۆغانەوە، نموونەی ئەوەشی بەوە هێناوەتەوە کە سەرۆکی تورکیا زۆر دژی دانانی ئەندیرس راسموسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری دانیمارک بووە، لە پۆستی ئەمینداری گشتی ناتۆ، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ لە میدیاکانی وڵاتەکەیەوە چەندین وێنەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام محەمەد بڵاوکرایەوە.