لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا

21/11/2020
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
سلێمانی

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای پێنجوێن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی١١ی٢٠٢٠، ڕووداوێکی هاتووچۆ له ‌نزیك گوندی كه‌وڵۆس لەسەر ڕێگای پێنجوێن روویداوه‌ و بەۆهۆیەشەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند كه‌سێکی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆوە،‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.