گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

21/11/2020
گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شوفێرێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان کەلار – باوەنور، شۆفێرێک گیانیا لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە ڕێگای نێوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی (سید محمود ) ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی  مارسیدس و بارهەڵگر ڕوویدا و لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکەش  بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید (مەلا احمد کەلاری) کراوە و دوای وەرگرتنی  چارەسەری پێویست بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو لەسەر رێگای پێنجوێن رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.