ترەمپ: دادوەر رێگریمان لێدەكات سكاڵا تۆمار بكەین

22/11/2020
فۆتۆ: 

سەرۆكی ئێستای ئەمریكا رایگەیاند، دادوەر رێگریان لێدەكات سكاڵا لەسەر ساختەكاریەكانی هەڵبژاردن تۆمار بكەن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە تویتێكدا سوپاسی مارك لڤینی رۆژنامەنوسی فۆكس نیوز دەكات كە رەخنەی لە دادوەرێكی ئەمریكی گرتووە كاتێكدا رێی لە سكاڵاكانی سەرۆكی ئەمریكا گرتووە. 

لڤین لە تویتەكەیدا پشتیوانی ترەمپی كردووە لە دژی ئەو دادوەرەی رێگری لە سكاڵاكانی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە پێگەی زانیاری ویكیپیدیا ئەو دادوەرەی وەكو بەشێك لە ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا تۆماركردووە. 

ترەمپ وتویەتی دادوەر بران "تەنانەت ڕێگەمان پێنادات دۆسیە یان بەڵگەكانمان پێشكەش بكەین" لەبەرامبەردا تیوتەر كۆمێنتی خۆیداوە لەسەر پۆستەكە و دەڵێت "ئەم بابەتە كە لەسەر ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنە ناكۆكی لەسەرە"