چەند سەرچاوەیەک کاندیدی بایدن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ئاشکرا دەکەن

23/11/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەم نزیکانە "ئەنتۆنی بلینکن"ی یاریدەرەی کاندید دەکات بۆ وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا چاوەڕواندەکرێت بایدن "جیک سولیفان" بۆ پۆستی یاریدەری کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی کاندید بکات.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕاگەیاندنی ئەو دامەزراندنانە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەردەکەون.

ئەو زانیاریانەش پشتڕاستی لێدوانەکانی "ڕون کلاین" دەکاتەوە، کە بایدن وەک سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی دەستنیشانی کردووە، کە ڕایگەیاندنبوو سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەم نزیکانە دامەزراندنە بنەرەتییەکانی لە ئیدارەکەی لە رۆژی ٢٤ ئەم مانگەوە ئاشکرای دەکات.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی "ئەسۆشیتید پرێس" ئاشکرایکردبوو، بلینکن و سیناتۆ کریس کونز دوو کاندیدی زۆر بەهیزن بۆ وەگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە، بەڵام بلینکن چانسی زیاتری هەیە، چونکە تایبەتمەندی لە کونز زیاترە، بۆ زۆر نزیکە بایدن پۆستی وەزارەتی دەرەوەی پێ بسپێرێت.

ئەنتۆنی بلینکن پێشتر لە ئیدارەی باراک ئۆباما پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دواتریش جێگری وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی پێ سپێردراوە، هەروەها پێشتر ڕاوێژکاری بایدن بووە بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی، بەتایبەت کاتێکد بایدن جێگری ئۆباما بووە.